هاوڵاتی به‌ڕێز..بۆ دڵنیا بونه‌وه‌ له‌ بونی ناوه‌كه‌ت له‌ تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان،كلیك له‌م لینكه بكه www.tomar2018.com
  To request the international observers form Click Here

فەرمانگەی پارێزگاکان

هەولێر

سلێمانی

دهۆک

هەڵەبجە

شاندێکی کۆمسیونی باڵای هەڵبژاردن وڕاپرسی سەردانی کۆمسیونی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەن

شاندێکی کۆمسیونی باڵای هەڵبژاردن وڕاپرسی سەردانی کۆمسیونی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەن. بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو کۆمسیۆن رۆژی ٢٦/٢/٢٠١٨ شاندێکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی وراپرسی هەرێمی کوردستان  سەردانی کۆمسیونی هەلبژاردنەکانی عێراقیان کرد. شاندەکە لە لایەن سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق ( معن الهیتاوی) وجێگری سەرۆک( رزگار حەمه محی الدین) وسەرۆکی کارکێڕی هەڵبژاردن ( د.ریاچ غازی ) وئەندامانی تری ئەنجومەنی کۆمسیاران پێشوازیان لێ کرا. لە کۆبونەوەیەکی فەرمی  نێوان هەردوولا شاندی میوان وێرای پیرۆزبای لە دەست بەکاربوونی ئەنجوومەنی نوێی کۆمسیاران جەختیان کردەوە لەسەر دروستکردنی پەیوەندییەکی پتەو لە نێوان هەردوو کۆمسیۆن بەتایبەتی لە پرۆسەکانی هەلبژارن وتۆماری دەنگدەران ولایەنە هونەریەکانی تر له کاروباری کۆمسیۆن وکارا کردنی ئەو لێکگەیشتنەی کە هەیە لە نێوان هەردوو کۆمسیۆن. لای خۆیانەوە کۆمسیۆنی عێراقی تەواوی ئامادەی خۆیان دەربڕی بۆ هاوکاری وهەماهەنگی بەتایبەتیش لە بواری تۆماری دەنگدەران و وڕاهێنان ، دوای  کۆبونەوەکەش شاندەکە سەردانی فەرمانگەکانی کردارەکان وفەرمانگەی پەیوەندییە جەماوەرییەکان وفەرمانگەی بونیاتنانی توانا مرۆییەکانیان وهەروەها ناوەندی هەژمارکردنی دەنگدانیان کرد .بریاریشه لە داهاتوو ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بە گشتی وکۆمسیۆنی باڵای هەلبژاردن وراپرسی بە تایبەتی بکەن.وەفدەکەی کۆمسیونی باڵای هەلبژاردن وڕاپرسی لەم بەرێزانه پێکهاتبوون: سربست تاهیر یاریدەدەری سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن بۆکاروباری دارایی و  کارگێڕی سەرۆکی وەفدەکە وئەندامێتی بەرێزان عبدالحمید عبدالله یاریدەدری سەرۆکی کارگێری بۆ کاروباری هونەری وئاراس رەسوڵ بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی کردارەکان وشۆڕش حەسەن بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی پەیوەندی وراگەیاندن ومحمد سعید بەڕێوبەری گشتی فەرمانگەی هەڵەبجه. 

 

28450179_1682911521765444_1767187307_n.jpg


  • created by Avesta Group
  • IHERC © 2015 - All Rights Reserved