شاندێکی کونسوڵخانەى فەرەنسا سەردانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کرد
شاندێکی کونسوڵخانەى فەرەنسا سەردانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کردڕۆژی چوارشەممە 28/2/2018 شاندێکی کونسوڵخانەى فەرەنسا سەردانی کۆمسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستانی کرد،سەردانەکە بەمەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی زیاتر و ئاگادار بون بوو لە کار و هەنگاوەکانی کۆمسیۆن لە ئیستادا دەربارەى :1-ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن.2-پاککردنەوەى تۆماری دەنگدەران.3-دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژرادن.4-هاوکاری نێوان هەردوو کۆمسیۆنی هەرێمی و عێڕاق.پاش گفتوگۆیەکی چڕوپڕ هەردوو لا جەختیان لە هەماهەنگی نێوان هەردوولا کردەوەو،کونسوڵخانەى فەرەنسا ئامادەیی هەر جورە هاوکاریەکی دەربڕی.


