هاوڵاتی به‌ڕێز..بۆ دڵنیا بونه‌وه‌ له‌ بونی ناوه‌كه‌ت له‌ تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان،كلیك له‌م لینكه بكه www.tomar2018.com
  To request the international observers form Click Here

فەرمانگەی پارێزگاکان

هەولێر

سلێمانی

دهۆک

هەڵەبجە

خولێکی تایبەت بۆ فەرمانبەرانی بەش و هۆبەى قەوارە سیاسیەکان

لە چوارچێوەى ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان،فەرمانگەى پەیوەندی و ڕاگەیاندن/بەشی قەوارە سیاسیەکان خولێکی تایبەتی کردەوە بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی هۆبەکانی قەوارە سیاسیەکانی پارێزگاکانی (هەولێر،سلێمانی،دهۆک،هەڵەبجە)و فەرمانبەرانی بەشی قەوارە سیاسیەکانی ئۆفێسی نیشتیمانی .

خولەکە لەلاین بەڕێز ژیار ئازاد بەرپرسی بەشی قەوارە سیاسیەکانەوە بە ڕێوە چوو ،وەلە خولەکەدا تیشک خرایە سەر :

-شیکردنەوەى یاسای ژمارە(1)ی ساڵی 1992 ئەوەى پەیەوەندی بەبەشی قەوارە سیاسیەکانەوە هەیە.

-شیکردنەوەى سەرجەم فۆرمەکان کەلەبەشەکان دەرچووە وە پێدانی ڕونکردنەوەى پێویست لەسەر چۆنیەتی پڕکردنەوەى.

-بەمەبەستی شێوازی تۆمارکردنی قەوارە و وەرگرتنی لیستی ناوی پاڵێوراوان بۆ پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ تۆمارکردنی بریکاری قەوارەى سیاسی لەسەر ئاستی پارێزگاکان.

 


 

DSC_0133.JPG

DSC_0138.JPG

DSC_0141.JPG


  • created by Avesta Group
  • IHERC © 2015 - All Rights Reserved