هاوڵاتی به‌ڕێز..بۆ دڵنیا بونه‌وه‌ له‌ بونی ناوه‌كه‌ت له‌ تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان،كلیك له‌م لینكه بكه www.tomar2018.com
  To request the international observers form Click Here

فەرمانگەی پارێزگاکان

هەولێر

سلێمانی

دهۆک

هەڵەبجە

کۆمیسیون کۆتایی هاتنی تۆماری ده‌نگده‌ران ڕاده‌گه‌یه‌نێت

بە مەبەستی راگەیاندنی کۆتای هاتنی پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران ،لە ئۆفیسی نیشتیمانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر ،لە لایەن هەریەک لە د.رێزان حەمەرەشید ،سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و کاروان جەلاڵ بەرێوەبەری گشتی فەرمانکەی داتاکان، و ئاراز رەسوڵ بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی کردارەکان، ڕێباز محمد بەرێوەبەری تۆماری دەنگدەران،کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان کرد و وردەکاری تۆمارە نوێکەیان بۆ دەزگاکانی راگەیاندن خستە روو.لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە تۆمارە نوێکە لەسەر بنەمای فۆرمی خۆراک بووە لە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان،هاوکات دلنیایش درایە هاولاتیان و لایەنەسیاسی و رێخراوەکان کە تۆمارەکە ناوی مردو و دووبارە و ئاوارەکانی  تییادا نەماوەدوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگ دەران ،کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان لە بەرواری 11/7/2018 رۆژی چوارشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم بنکەی تۆماری دەنگ دەران دەکرێنەوە و داوا لە دەنگدەران دەکات سەردانی نزیکترین بنکەکانی دەنگدان بکەن بە مەبەستی دڵنیا بوونەوە لە ناوەکەی بۆ ئەوەی لە رۆژی دەنگ دان بێبەش نەبێت لە دەنگدان.

DSC_4248.JPG


  • created by Avesta Group
  • IHERC © 2015 - All Rights Reserved