فەرمانگەی پارێزگاکان

هەولێر

سلێمانی

دهۆک

هەڵەبجە

پەرلەمانی کوردستان بانگێشتی ئەنجومەنی کۆمیسیاران دەکات

رۆژی دووشەممە لەسەر داواکاری سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بانگێشتی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵایی سەربەخۆیی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان کرا ،بۆ تاوتوێ کردنی ئامادەکاریەکانی کۆمیسیۆن تایبەت بە هەڵبژاردنی 30 ئەیلولی 2018ی پەرەلمانی کوردستان و نوێکردنەوەی تۆماری دەنگ دەران.
سەرەتا بەرێز هەندرێن محمد ،سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیاران پوختەیەک لە ئامادەکاریەکانی کۆمیسیۆنی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەندامانی پەرەلەمانی کوردستانی خستەروو، ڕایگەیاند کۆمیسیۆنی باڵایی سەرەبەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی ئامادەکاری تەواوی کردووە بۆ هەڵبژاردنی 30 ئەیلولی 2018 و ئامادەن لەم بەروارەدا هەڵبژاردن بکەن ، دواتر لە لایەن د.رێزان حەمەرەسید سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن ئەوە خرایە روو کە کۆمیسیۆن تۆمارێکی نوێیی دەنگدەرانی دروست کردووە و وردەکاری ئامادەکردنەکەی بۆ ئەندامانی پەرەلمانی کردستان خستەروو .
دواتر لە لایەن ئەندامانی پەرەلمانی کوردستان سەرنجو تێبینیەکان خرانەرو،جواتر لە لایەن کۆمیسیۆنەوە وەلامی پرسیار و سەرنج و تێبینەکان درایەوە.


  • created by Avesta Group
  • IHERC © 2015 - All Rights Reserved