هاوڵاتی به‌ڕێز..بۆ دڵنیا بونه‌وه‌ له‌ بونی ناوه‌كه‌ت له‌ تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان،كلیك له‌م لینكه بكه www.tomar2018.com
  To request the international observers form Click Here

فەرمانگەی پارێزگاکان

هەولێر

سلێمانی

دهۆک

هەڵەبجە

كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی تایبه‌ت به‌ دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی گرێبه‌ست

له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی-هه‌رێمی كوردستان،كردنه‌وه‌ی فۆرمی تایبه‌ت به‌ فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له‌ هه‌رچوار پارێزگای،هه‌ولێر-سلێمانی-دهۆك-هه‌ڵه‌بجه‌، ڕاگه‌یاند و ،ئاماژه‌ به‌وه‌ كرا هه‌رپارێزگایه‌و لینكی تایبه‌ت به‌خۆیی هه‌یه‌وه و داواكاری بۆ بوون به‌كارمه‌ند به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ده‌بێت و، له‌ سایتی فه‌رمی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی داده‌نرێت و له‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌رواری 8/8/2018تاوه‌كو ڕۆژی هه‌ینی به‌رواری 17/8/2018 كاتژمێر 4 دوای نیوه‌رڕۆ كراوه‌یه‌و ،هاوڵاتیان ده‌توانن به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی له‌ فۆرمه‌كه‌ دانراوه‌ داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن،هاوكات ئیسماعیل خورماڵی بریارده‌ری ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران وتی ‌ دوای ته‌واو بوونی ماوه‌ی پركردنه‌وه‌ی فۆڕم كه‌ به‌رواری 17 ئه‌م مانگه‌ كۆتای دێت له‌ لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندی كۆمیسیۆن ناوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و ئه‌لیكترۆنی تیروپشكیان بۆ ده‌كرێت و دواتر ‌به‌شێوه‌ی PDFدابه‌شی سه‌ر ئۆفیسی پارێزگاكان ده‌كرێن،به‌ڕێز ئیسماعیل خورمالی بریارده‌ری ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی گرێبه‌ست ڕایگه‌یاند نزیكه‌ی 42 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست بۆ رۆژی ده‌نگدان داده‌مه‌زرێت و،دابه‌شی سه‌ر پارێزگاكان ده‌كرێن.

له‌به‌شێكی تری كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تی كۆمسیۆن ورده‌كاری شێوازی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی دامه‌زراندن مه‌رجه‌كان و ڕێكاره‌كان بۆ رۆژنامه‌نوسان خرایه‌ڕو، مەرجە ئەو كەسەی فۆڕم پڕدەكاتەوە تەمەنی له‌ 18ساڵ كەمتر نەبێت ‌و بڕوانامەی نۆی بنەڕەتی بەرەوسەری هەبێت، دامەزاندنەكەش تەنیا بۆ رۆژی هەڵبژاردن دەبێت.

DSC_0022.JPG

DSC_0048.JPG

 

DSC_0036.JPG


  • created by Avesta Group
  • IHERC © 2015 - All Rights Reserved