هاوڵاتی به‌ڕێز..بۆ دڵنیا بونه‌وه‌ له‌ بونی ناوه‌كه‌ت له‌ تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان،كلیك له‌م لینكه بكه www.tomar2018.com
  فۆرمى تایبەت بە پێشکەشکردنى داواکارى بۆ فەرمانبەرانى گرێبەست بۆ هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێم كلیك بكه
  بۆ داواکاردنی فۆرمی چاودێری نێودەوڵەتی كلیك بكه

فەرمانگەی پارێزگاکان

هەولێر

سلێمانی

دهۆک

هەڵەبجە

پانێڵى گرنگى پرۆسەى هەڵبژاردن و قۆناغى نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران

رۆژى سێشەممە 7/8/2018 لە هۆڵى (هۆتێل ڕامادا) فەرمانگەى گشتى سلێمانى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردن و ڕاپرسى هەرێم پانێڵێکى ڕێکخست دەربارەى (گرنگى پرۆسەى هەڵبژاردن و قۆناغى نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران) بە ئامادەبوونى بەڕێزان د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى و د. ڕێبین ئەبووبەکر بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى سلێمانى کۆمیسیۆن و بەڕێز دیار نەسرەدین جێگرى بەرێوەبەر و د. دەشتى بەڕێوەبەرى بەشى هونەرى. بە میوانداریی بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەکانى پارێزگاى سلێمانى و ڕێکخراوەکانى کۆمەڵى مەدەنى و دەزگاکانى ڕاگەیاندن.
لە پانێڵەکەدا وتەى بەخێرهاتن و دەسپێک لەلایەن (د. ڕێبین ئەبوبەکر) بەڕێوەبەرى گشتیی فەرمانگەى سلێمانى کۆمسیۆنەوە پێشکەشکرا و بەڕێز (د.هەڤاڵ ئەبوبەکر) پارێزگارى سلێمانى باسى لە گرنگى پرۆسەى هەڵبژاردن و بەشدارى هاوڵاتیان کرد و ئەو ڕێوشوێنانەى کە لەلایەن حکومەتى خۆجێیی پارێزگاى سلێمانییەوە دەگیرێنە بەر لە هەڵبژاردنى 30/9ى پەرلەمانى کوردستاندا.
دواتر بەڕێز (دیار نەسرەدین) جێگرى بەریوەبەرى گشتى، باسى لە گرنگى بەشدارى توێژە جیاوازەکانى کۆمەڵگا لەسەرخستنى پرۆسەى هەڵبژاردندا کردو پاشان بەرێوەبەرى بەشى هونەرى بەڕێز (دەشتى جەمال) تیشکى خستە سەر بابەتى تۆمارى نوێى دەنگدەرانى هەرێم و قۆناغى نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران.
لە کۆتاییدا بە بەشدارییەکى گەرموگوڕ و سەرنج و تێبینى ئامادەبووان کۆتایی بە بەرنامەى پانێڵەکە هات

 

38637486_1046213355555949_8539034376229355520_o.jpg

38693321_1046213652222586_1337836223409946624_o.jpg


  • created by Avesta Group
  • IHERC © 2015 - All Rights Reserved