هاوڵاتی به‌ڕێز..بۆ دڵنیا بونه‌وه‌ له‌ بونی ناوه‌كه‌ت له‌ تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان،كلیك له‌م لینكه بكه www.tomar2018.com
  To request the international observers form Click Here

فەرمانگەی پارێزگاکان

هەولێر

سلێمانی

دهۆک

هەڵەبجە

كومسیۆن لیژنه‌یه‌ك بۆ سه‌رپیچی قه‌واره‌ سیاسیه‌كان و میدیا له‌ ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دروست ده‌كات

رۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رواری 4/9/2018 به‌ ئاماده‌بونی به‌ڕێز (د.ڕێزان حه‌مه‌ڕه‌شید)سه‌رۆکی کارگێری هه‌ڵبژاردن و به‌ڕێز( شۆرش حه‌سه‌ن) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌ گشتیه‌کان ، له‌ ئۆفیسی نیشتیمانی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی کۆبوونه‌وه ،له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ چاودێری میدیای و مه‌یدانی دروست کرا که،‌ کاری ئه‌م لیژنه‌یه‌ چاودێری میدیایی و مه‌یدانی ده‌بێت بۆ هه‌ر سه‌رپێچیه‌ک که‌ کیانی سیاسی ،یان پاڵێوراو، یان هه‌ر میدیایه‌ک سه‌رپێچی ڕێنمایه‌کانی کۆمسیۆن بکات، تۆمار ده‌کرێت و به‌ پێیی رێنمایی کۆمسیۆن سزا ده‌درێت.
له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ورده‌کاری رێنمایه‌کانی کۆمسیۆن بۆ لیژنه‌که‌ خرایه‌ڕو به‌و ئامانجه‌ی‌ پڕۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌کی هێمن و دور له‌ سه‌رپێچی به‌رێوه‌ بچێت.
لیژنه‌که‌ رۆژانه‌ به‌شێوه‌یی مه‌یدانی چاودێری پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی قه‌واره‌ سیاسیه‌ به‌ژداره‌کانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی 30/9/2018ده‌کات و ،هه‌ر سه‌رپێچه‌یه‌ک له‌ لایه‌ن قه‌واره‌سیاسیه‌کان یان کاندیدان یان ڕاگه‌یاندنه‌کان بکرێت ،له‌لایه‌ن لیژنه‌که‌ تۆمار ده‌کرێت و دواتر به‌رز ده‌کرێته‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران و ئه‌وان بری ئه‌و سزایه‌ بۆ جۆری سه‌رپێچیه‌که‌ دیاری ده‌که‌ن.
لیژنه‌که‌ له‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌ر چوار ئۆفیسی هه‌ولێر،سلێمانی،دهۆک،هه‌ڵه‌بجه‌ ی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ره‌بخۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی پێکهاتوه‌ و ،ڕۆژنه‌ له‌ سنوری پارێزگاکانیان چاودێری پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن

 

DSC_0148.JPG

DSC_0143.JPG

DSC_0140.JPG


  • created by Avesta Group
  • IHERC © 2015 - All Rights Reserved