وته‌بێژی كۆمسیۆن:سه‌رجه‌م ئاماده‌كاریه‌كان بۆ به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له30/9/2018ته‌واو كراوه
له میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له به‌رواری 20/9/2018، به‌رێز شێروان زرار "وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان "باسی له دوا ئاماده‌كاریه‌كانی كۆمسیۆن كرد تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی 30/9ی په‌رله‌مانی كوردستان و،ڕایگه‌یاند كۆمسیۆن له هه‌مو ڕویه‌كه‌وه ئاماده‌كاری ته‌واوی كردووه و له ڕووی لۆجستیه‌وه سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئاماده‌كردووه و له ئێستادا له كۆگای كۆمسیۆن دانراوه، هاوكات ناوی فه‌رمنبه‌رانی گرێبه‌ستیش بۆ رۆژی ده‌نگدان گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له ئێستادا سه‌رقاڵی ڕاهێنانی تایبه‌تن به ڕێكاره‌كانی هه‌ڵبژاردن.
سه‌باره‌ت به سه‌رپێچیه‌كان ڕایگه‌یاند بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه په‌یڕه‌وێك دانراوه به‌ناوی "په‌یڕه‌وی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان(2018)"له‌سه‌ره‌تایی ده‌ست پێكردنی پرۆسه‌كه له ڕێگه‌ی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان و ڕاگه‌یاندن چاودێری وردی پرۆسه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت و ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له ئۆفیسی پارێزگاكانیش لیژنه‌ی تایبه‌ت به چاودێری دروست كراون، هه‌ر سه‌رپێچیه‌ك تۆمار بكرێت له رێگه‌ی ئه‌و لیژنانه به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران و ئه‌نجومه‌ن به‌پێی جۆری سه‌رپێچیه‌كه بڕی ئه‌و سزایه دیاری ده‌كات و تا ئێستا 8 قه‌واره‌ی سیاسی و 2 پاڵێوراو سزا دراون سزاكان له سایتی فه‌رمی كۆمسیۆن بڵاو كراونه‌ته‌وه.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا به‌ڕێز شێروان زرار سه‌باره‌ت به قه‌واره‌ی "هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری"ڕایگه‌یاند ،له لایه‌ن رێپێدراوی یاسایی قه‌واره‌كه داوا له كۆمسیۆن كرا ناوی لیست و پاڵێوراوه‌كانیان ده‌ربهێنن ،به‌ڵام له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه داواكه‌یان ڕه‌ت كرایه‌وه ،به‌و پێیه‌ی ماوه‌ی یاسایی سرینه‌وه‌ی قه‌واره‌كان ته‌واو بووه، بۆیه هه‌ر كاندیدێك له‌م قه‌واره‌یه ئه‌توانیت بانگه‌شه‌ی خۆی بكات و به‌ژداری هه‌ڵبژاردن بكات.
سه‌باره‌ت به ده‌نگدانی مه‌رجدار بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه وته‌بێژی كۆمسیۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ، داوامان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرد ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و دهنگدهرانهمان بۆ ڕه‌وان بكه‌ن كه له ڕۆژی ده‌نگدانی گشتی له ده‌وامی فه‌رمیدان له كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ئه‌و كه‌سانه‌ی له به‌ندیخانه‌كانن ،به‌ڵام به‌داخه‌وه له كاتی خۆی ئه‌م ناوانه‌مان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتن بۆیه كۆمسیۆن ناچاره بوو ناوه‌كان له تۆماری گشتیدا بمێنه‌وه و زیندانیه‌كان ناتوانن ده‌نگ بده‌ن.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا تایبه‌ت به په‌ڕه‌ی ده‌نگدان وتی ،په‌ڕه‌كه له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیان به‌رهه‌م هێنراوه و په‌ڕه‌یه‌كی كانزاییه و جیاوازه له په‌ڕه‌ی ئاسایی ،هاوكات جیهازێكی دڵنیایی له‌گه‌ڵدایه كه ژماره‌یان 100 دانه‌یه‌و ئه‌گه‌ر گومان له په‌ڕه‌كه هه‌بێت به‌م جیهازه پشكنینی بۆ بكرێت و به‌لێكردنه‌وه‌ی به‌شێك له په‌ڕه‌ی ده‌نگدانه‌كه ئه‌خرێته ناو جیهازه‌كه ئه‌گه‌ر خوێندیه‌وه ئه‌وا په‌ره‌كه كێشه‌ی نیه و ئه‌گه‌ریش نه‌یخوێنده‌وه ئه‌وا دیاره كه ساخته‌یه.