هاوڵاتی به‌ڕێز..بۆ دڵنیا بونه‌وه‌ له‌ بونی ناوه‌كه‌ت له‌ تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان،كلیك له‌م لینكه بكه www.tomar2018.com
  بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر شوێنی وه‌رگرتنی پاره‌ی كارمه‌ندانی ڕۆژی ده‌نگدان سه‌ردانی ئه‌م لینكه‌ بكه‌: كلیك بكه

فەرمانگەی پارێزگاکان

هەولێر

سلێمانی

دهۆک

هەڵەبجە

پڕۆسه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان 2018

به‌رواری( 9/12/2018) له‌ شاری هه‌ولێر،ۆرک شۆپێک له‌ لایه‌ن کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی ،به‌ ڕاوێژکاری تیمی هونه‌ری (UNAMI) به‌ڕێوه‌چوو وا بریاره‌ تا (30/12/2018)به‌رده‌وام بێت.
له‌ ۆرک شۆپه‌که‌دا که‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆکی کارگێری هه‌ڵبژاردن به‌ڕێز (د.ڕێزان حه‌مه‌ره‌شید)سه‌رپه‌رشتی ده‌کرا ،هاوکات لیژنه‌یه‌ک له‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌کانی فه‌رمانگه‌ی نیشتیمانی و ،به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی پارێزگاکان و جێگر و به‌رێوه‌به‌ری هه‌نه‌ری و کارگێری پارێزگاکان به‌ژداریان تیادا کرد ،تیمی هونه‌ری (UNAMI)یش له‌ لایه‌ن به‌رێز (شه‌بیر ئه‌حمه‌د)به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ڵبژاردنی (UNAMI)سه‌رۆکایه‌تی ده‌کرا .
له‌ سه‌ره‌تای ۆرک شۆپه‌که‌ به‌رێز سه‌رۆکی کارگێری هه‌ڵبژاردن به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی باسی له‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان 2018کرد و، دواتر له‌سه‌ر پێشنیاری تیمی هونه‌ری (UNAMI) داواکرا فه‌رمانگه‌ی پارێزگاکان به‌ جیا سه‌رنج و تێبینیه‌کانیان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان 2018 بخه‌نه‌ڕو،له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی پارێزگاکان و جێگر و به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری و کارگێری و به‌ ئامانجی زیاتر پێشخستی کۆمسیۆن و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ داهاتو ڕاپۆرتی خۆیان پێشکه‌شی ئاماده‌بوان کرد ،و سه‌رنجو تێبینیه‌کانیان خسته‌ڕو.
وابڕیاره‌ سازدانی ۆرک شۆپ و کۆبوونه‌وه‌کان تا کۆتایی ئه‌م مانگه‌، به‌رده‌وامبێت و سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی پارێزگاکان بکرێت و له‌گه‌ل رێکخه‌ری بنکه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری وێستگه‌کان و رێخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و رێخراوه‌کانی ژنان کۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن .
جێیی ئاماژه‌یه‌ تیمی هونه‌ری (UNAMI) دوای سازدانی ئه‌م کۆبوونه‌وانه‌ و وه‌رگرتنی ڕاو سه‌رنج و تێبینیه‌کان ڕاپۆرتێک به‌رزده‌کاته‌وه‌ بۆ نوێنه‌ری (UNAMI) له‌ عێراق ،و هاوکات ڕاپۆرتیکیش بۆ کارگێری هه‌ڵبژارد.

17211215122018_DSC_0020.JPG

54211215122018_DSC_0130.JPG


  • created by Avesta Group
  • IHERC © 2015 - All Rights Reserved