هاوڵاتی به‌ڕێز..بۆ دڵنیا بونه‌وه‌ له‌ بونی ناوه‌كه‌ت له‌ تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان،كلیك له‌م لینكه بكه www.tomar2018.com
  To request the international observers form Click Here

فەرمانگەی پارێزگاکان

هەولێر

سلێمانی

دهۆک

هەڵەبجە

بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن كۆمسیۆن له‌گه‌ل به‌رێوه‌به‌رى وێستگه‌كانى پارێزگاى دهۆك ۆرك شۆپێكى ئه‌نجامدا.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتى17/12/2018 بەسەرپەرشتی سەرۆکی کارگێڕی هەڵبژاردن و بەئامادەیی لیژنەیەک لەبەڕێوبەرە گشتییەکان و بەڕواێژکاری هونەری تیمی هەڵبژاردنی (UN) به‌مه‌به‌ستى پـێـداچـوونـەوه‌ى كاره‌كانى هـەڵـبـژاردنـی پـەرلـەمـانـی کـوردسـتـان،كه‌ لە ڕێکـەوتی(۲٠۱۸/۹/۳٠)کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی له‌ هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامیدا ۆرك شۆپێك بۆ به‌رێوه‌به‌رى وێستگه‌كانى پارێزگاى دهۆك به‌رێوه‌چوو .

له‌ ۆرك شۆپه‌كه‌ چه‌ندین ته‌وه‌رى گرنگه‌ باس كرا له‌ وانه‌ش (‌ تۆمارى ده‌نگده‌ران و ڕاهێنانى كارمه‌ندانى رۆژى ده‌نگدان و بنگه‌كان و وێستگه‌كانى ده‌نگدان و ئایشى ده‌نگدان ه‌ كه‌ره‌سته‌و ئاماده‌كارى لۆجستى ده‌نگدان. هه‌روه‌ها تیشك خرایه‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى هه‌لبژاردن چه‌ندین بابه‌تى گرنگیان باس كرد چه‌ند راسپارده‌یه‌كیش له‌لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه‌ خرایه‌ به‌رده‌م تیمى كۆمسیۆن و تیمى (UN).
سه‌رۆكى كارگێرى هه‌لبژاردن و به‌رێوه‌به‌ره‌گشتیه‌كانى كۆمسیۆن و تیمى (UN) زۆربه‌ى بۆچوون و تێبینه‌كانى به‌شداربووانیان به‌ گرنگ وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ى له‌ داهاتوو كارى له‌سه‌ر بكه‌ن .
یڕیاریشى سبه‌ى بۆ هه‌مان مه‌به‌ست تیمى كۆمسیۆن و (UN) له‌گه‌ل رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و رێكخراوه‌كانى ژنان كۆببنه‌وه‌.

 

4713619122018_3.jpg

5715619122018_4.jpg


  • created by Avesta Group
  • IHERC © 2015 - All Rights Reserved