هاوڵاتی به‌ڕێز..بۆ دڵنیا بونه‌وه‌ له‌ بونی ناوه‌كه‌ت له‌ تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان،كلیك له‌م لینكه بكه www.tomar2018.com
  بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر شوێنی وه‌رگرتنی پاره‌ی كارمه‌ندانی ڕۆژی ده‌نگدان سه‌ردانی ئه‌م لینكه‌ بكه‌: كلیك بكه

فەرمانگەی پارێزگاکان

هەولێر

سلێمانی

دهۆک

هەڵەبجە

پڕۆسەی پێداچوونەوەى هەڵبژاردنی 30 ئەیلول 2018بەردەوامە لەگەل بەشەکانی ئۆفیسی نیشتیمانی هەولێر

پڕۆسەی پێداچوونەوەى هەڵبژاردنی 30 ئەیلولی 2018 کە لە لایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان ،بەسەرۆکایەتی بەڕێز (د.ڕێزان حەمەرەشید)"سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و، بە ڕاوێژی تیمی هونەری یۆنامی بۆ هەڵبژاردن بەسەرۆکایەتی بەرێز (شەبیر ئەحمەد)بەرپرسی" تیمی هەڵبژاردن ی یۆنامی لە هەولێر "بەردەوامە .
لەو چوارچێوەیەدا ،ڕۆژی دوشەممە بەرواری 24/12/2018 لە شاری هەولێر ،ۆرکشۆپێک بۆ بەرێوەبەری بەشەکانی ئۆفیسی نیشتیمانی سازکرا ، ماوەی یەک ڕۆژی خایاند ،لە ۆرکشۆپەکەدا بەرێوەبەری بەشەکان بە جیا سەرنجو تێبینیەکانیان لە هەڵبژاردنی 30 ئەیلول خستەڕو، هاوکات ڕاسپاردە و چارەسەرەکان لە لایەن بەشەکان خرایەڕو.
جێی ئاماژەیە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردن و ڕاپرسی، بە هاوبەشی تیمی هەڵبژاردنی یۆنامی لە هەولێر ،ئەو سەرنج و تێبینیانەی لەلایەن ئامادەبوان و چارەسەرەکانیان بەشێوەی یاداشت تۆماردەکرێن بەو ئامانجەی لە پڕۆسەکانی داهاتو سود لە ڕەخنەو تێبینی و چارەسەرەکان ببینن .

3548926122018_DSC_0166.JPG

3952926122018_DSC_0160.JPG


  • created by Avesta Group
  • IHERC © 2015 - All Rights Reserved