هاوڵاتی به‌ڕێز..بۆ دڵنیا بونه‌وه‌ له‌ بونی ناوه‌كه‌ت له‌ تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان،كلیك له‌م لینكه بكه www.tomar2018.com
  بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر شوێنی وه‌رگرتنی پاره‌ی كارمه‌ندانی ڕۆژی ده‌نگدان سه‌ردانی ئه‌م لینكه‌ بكه‌: كلیك بكه

فەرمانگەی پارێزگاکان

هەولێر

سلێمانی

دهۆک

هەڵەبجە

دابەشکردنى پارەى کارمەندانى سەرسندوقەکان دەستپێدەکات

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم رایگەیاند ڕۆژی چوارشەممە 8/5/2019پڕۆسەی دابەشكردنی پارەی كارمەندانی سەر سندوقەكان دەستپێدەكات و تا كۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

بەڕێز/شێروان زرار وتەبیژی كۆمسیۆن لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بەهۆی نەبوونی سیولەوە نەیانتوانیوە تا ئیستا پارەی كارمەندانی كۆمسیۆن دابەش بكەن، بەڵام ئێستا پارەی پێویستیان لەبەردەستدایە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی پارەكە و تا ٣٠ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

لای خۆشیەوە بەرێز زەردەشت حەسەن بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی دارایی لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی رایگەیاند:كۆی گشتی پارەی تەرخانكراو زیاتر لە شەش ملیار دینارە لە هەولێر دوو ملیار و 394 ملیۆن دینار بۆ چواردەهەزار و 846 كارمەند و لە سلێمانی دو ملیار و 477 ملیۆن دینار بۆ پانزە هەزار و 370، كارمەند و لە دهۆك ملیارێك و 433 ملیۆن دینارە بۆ هەشت هەزار و 890 كارمەندهەیە.

ئەوەشی خستەڕو، پارەی تەرخان كراوە بۆ كارمەندان بەپێی ئەو ئەركە بوە كەپێی سپێردراوە، بەڕێوەبەری بنكە و وێستگە 200 هەزار دینارە، بۆ فەرمانبەرانی سەر سندوق و پێدەری كاغەز و ناسینەوە و پشكینین و ریزكردن 150 هەزار دینار تەرخان كراوە، لە سایتی كۆمسیۆنیش لینكێك دەكەینەوە هەر كارمەندێك دەتوانێت ژمارەی بنكەی خۆی بنوسێت دیار دەكەوێت لە چ بانكێك پارەكەی وەربگرێت.

لە سنوری پارێزگای هەولێر پارەی كارمەندانی سەر سندوقەكان لە ٢٤ بانك و، لە سلێمانی ١٧ بانك و لە دهۆكیش ١١ بانك بۆ ئەو مەبەستە تەرخانكراون.

وتیشی، نابێت كەس لە جێگەی كەس ئەو پارەیە وەربگرێت و كارمەند خۆی پارەكە وەربگرێت و پێویستە بە ڵگەنامەیەكی ناسنامەی باری شارستانی، كارتی نیشتیمانی، مۆڵەتی شۆفێری، پاسپۆرت، رەگەزنامەی عێراقی پێبێت.

لە پارێزگای هەولێر پارەی كارمەندانی سەرسندوقەكان لە بانكەكانی، "بانكی شیرین، دوین، حەمرین، بێخاڵ، سەروەران، نەورۆز، فیدڕاڵ، زاگرۆس، عەینكاوە، بەحركە، گوڵان، خەبات، بنەسڵاوە، كۆیە، سەربەند، سۆرك، هەریر، خەلیفان، بلێ، ئازادی، دیلمان، مێرگە سور، چۆمان، سیدەكان." دابەشدەكرێت.

هاوكات،  لە پارێزگای سلێمانی لە بانكەكانی، "بانكی مەڵكەندی، گۆیژە، باخان، ئەزمەڕ، بابان، تانجەرۆ، سەیدسادق، شارەزوور، ڕانیە، قەڵادزێ، دوكان، چەمچەماڵ، كفری، چوارتا، پێنجوێن، كەلار، دەربەندیخان." پارەی كارمەندان دابەشدەكرێت.

لە پارێزگای دهۆكیش، "بانكی سەرهەڵدان، داس نیە، سبنا، سێمێل، سۆلاف، دەلال، باتوفە، شێخان، سیبە، بەردەڕەش، شیلادزێ." دابەشدەكرێت.

 

325712752019_59694236_708330499602721_2953035241452732416_n.jpg

525712752019_75201911523859947441_1025788684297263_3024657063813840896_n.jpg

75812752019_image_750x_5cd1546292901.jpg


  • created by Avesta Group
  • IHERC © 2015 - All Rights Reserved