فەرمانگەی پارێزگاکان

هەولێر

سلێمانی

دهۆک

هەڵەبجە

شاندی UN سه‌ردانی كۆمسیۆن ده‌كات

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌  9/6/2019 وه‌فدێكی یۆنامی به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز (ئه‌ڵێس وۆڵ یۆپ)جێگری نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆكاروباری عێراق و، به‌رێوه‌به‌ری به‌شی سیاسی و هه‌ڵبژارد ،سه‌ردانی ئۆفیسی نیشتیمانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیان كرد له‌ شاری هه‌ولێر،وه‌فده‌كه‌ له‌ لایه‌ن به‌رێزان (هه‌ندرێن محمد )سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران و (سلێمان مسته‌فا)جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران و (د.ڕێزان حه‌مه‌ڕه‌شید)سه‌رۆكی كارگێری هه‌ڵبژاردن و ،ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران پێشوازیان لێكرا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا  باس له‌ هه‌ماهه‌نگی هه‌ردولا  كرا ،له‌ بواری هه‌ڵبژادن و به‌ره‌وپێش بردنی سیسته‌می هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی كوردستان ،هه‌روه‌ها كۆمسیۆنی هه‌لبژاردن و ڕاپرسی كوردستان داوایان له‌ وه‌فده‌كه‌ی  یۆنامی كرد، له‌ بواری كردنه‌وه‌ی  خول و ده‌ورات بۆ له‌مه‌ودواش به‌رده‌وامبن ،هاوكات له‌ به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ پرۆسه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی دوای هه‌ڵبژاردن كرا، كه‌ له‌ كۆتای ساڵێ 2018 به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ گه‌ڵ یۆنامی ئه‌نجامدرا ، خاڵه‌ ئه‌رێن و نه‌رێنیه‌كان خرانه‌ڕوو.

لای خۆیانه‌وه‌ وه‌فده‌كه‌ی یۆنامی پاڵپشتی هه‌مو جۆره‌ هاوكاریه‌كی بۆ كۆمسیۆنی كوردستان دوپات كرده‌وه‌ ، ڕایان گه‌یاند هه‌ركات كۆمسیۆنی كوردستان داوای هاوكاریان لێبكه‌ن ،ئێمه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و تیمانه‌ی له‌ عێڕاقن به‌ هه‌مو شێوه‌یه‌ك هاوكاریان ده‌كه‌ن .

 

335891062019_DSC_0301.JPG

425891062019_DSC_0302.JPG

495891062019_DSC_0306.JPG


  • created by Avesta Group
  • IHERC © 2015 - All Rights Reserved