فەرمانگەی پارێزگاکان

هەولێر

سلێمانی

دهۆک

هەڵەبجە

یۆنامی خولی جێنده‌ر بۆ فه‌رمانبه‌رانی كۆمسیۆن ده‌كاته‌وه

‌''بابه‌تی جێنده‌ر له‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن'' ناونیشانی خولێكی ‌ سێ ڕؤژه‌یه‌ كه‌ یۆنامی بۆ فه‌رمانبه‌رانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
بابه‌ته‌كانی خوله‌كه‌ باس له‌ پێوه‌ر و بناغه‌ی به‌ژداری كردنی ژن له‌ هه‌ڵبژاردن و نوینه‌رایه‌تی كردنیان له‌ دامه‌زراوه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كان، هاوكات باس له‌ ئاسته‌نگ و گرفته‌كانی به‌ژداریكردنی ژنان له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت ،له‌ به‌شێكی تری خوله‌كه‌ یۆنامی به‌ وردی گوێ له‌ سه‌رنج و تێبینیه‌كانی به‌ژداربوان ده‌گرێت ،تایبه‌ت به‌ ئاسته‌نگه‌كانی ژنان له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و سیاسیدا.
خوله‌كه‌ له‌ لایه‌ن به‌رێزان (د رێزان حه‌مه‌ره‌شید) سه‌رۆكی كارگێری هه‌ڵبژاردن و (عبدالحمید عبدالله‌ )یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی كارگێری هه‌ڵبژاردن بۆ كاروباری هونه‌ری سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت ، وانه‌كان له‌لایه‌ن تیمێكی یۆنامی ده‌وترێنه‌وه‌، وا بریاره‌ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام بێت و،فه‌روانبه‌رانی ئۆفیسی نیشتیمانی و ئۆفیسی پارێزگاكان به‌ژدارن.

185105112019_DSC_0113.JPG

276105112019_DSC_0123.JPG

357105112019_DSC_0119.JPG

518105112019_DSC_0114.JPG

569105112019_DSC_0129.JPG

3511105112019_DSC_0109.JPG


  • created by Avesta Group
  • IHERC © 2015 - All Rights Reserved