فەرمانگەی پارێزگاکان

هەولێر

سلێمانی

دهۆک

هەڵەبجە

به‌ هاوكاری كۆلێژی ئه‌ندازیاری خولێكی دوو مانگی بۆ فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌ی داتاكرایه‌وه‌

بۆ زیاتر گه‌شه‌سه‌ندن و په‌ره‌پێدانی شاره‌زایی فه‌رمانبه‌ران له‌ بواری IT وپرۆگرامه‌كانی كۆمپیته‌ردا كۆمسیۆن له‌ هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه‌ ،له‌م چوارچێوه‌یه‌دا،خولێكی دو مانگی بۆ فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌ی داتا كردۆته‌وه‌.خوله‌كه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی كۆلێژی ئه‌دازیاری زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌ڕێوه‌ ئه‌چێت.

خوله‌كه ‌ماوه‌ی دومانگ ده‌خایه‌نێت و به‌ چاودێری به‌رێز(د.ڕێزان حه‌مه‌ره‌شید)سه‌رۆكی كارگێری هه‌ڵبژاردن،و له‌لایه‌ن مامۆستایانی كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی سه‌لاحه‌دین ده‌وترێته‌وه‌.

(محمد ته‌ها) سه‌رپه‌رشتیاری كارگێری خوله‌كه‌ به‌ ماڵپه‌ڕی “كۆمسیۆن”ی ڕاگه‌یاند خوله‌كه‌ له‌ چوار به‌شی CLSCO,GIS,SERVER,SECURITY INFORMATIONپێك هاتوه‌ و بۆ هه‌ر یه‌كێكیان ماوه‌ی ده‌ڕۆژ ئه‌خایه‌نێت، وانه‌كانی له‌ لایه‌ن مامۆستایانی كۆلێژه‌كه‌ ده‌وترێنه‌وه‌،وتیشی له‌م خوله‌دا فه‌رمانبه‌ران ئاشنا ده‌بن به‌ چۆنیه‌تی دروست كردنی داتا به‌یس بۆ تۆماری ده‌نگده‌ران،هاوكات دانانی سیكویریتی به‌هێز له‌سه‌ر سێرڤه‌ر و هه‌مو به‌شه‌ جیاجیاكانی كۆمپیته‌ر،یه‌كێكی تر له‌و بابه‌تانه‌ی ئاشنای به‌ژداربوان ده‌كرێت ڕێخستنی ئاماری تایبه‌ت به‌ بنكه‌كانی ده‌گدانه‌.

به‌ژداربوانیش كردنه‌وه‌ی ئه‌م خولانه‌ به‌ هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌زانن بۆ زیاتر پێشخستنی دامه‌زراوه‌ی كۆمسیۆن.

جێی ئاماژه‌یه‌ وابڕیاره‌ دوای ته‌واو بوونی خوله‌كه‌ بڕوانه‌مه‌ی به‌شداری كردن به‌سه‌ر به‌شداربوان دابه‌ش بكرێت،هاوكات له‌ ساڵێ ئاینده‌ش خوله‌كان تایبه‌ت به‌ به‌شه‌ جیاجیاكانی كۆمسیۆن به‌رده‌وامیان هه‌بێت.

 

152720112019_DSC_0161.JPG

1752720112019_DSC_0153.JPG

3052720112019_DSC_0133.JPG

653720112019_DSC_0131.JPG

5855720112019_DSC_0130.JPG

5356720112019_DSC_0130.JPG


  • created by Avesta Group
  • IHERC © 2015 - All Rights Reserved