به‌ڕێوه‌چوونی چله‌ی ماته‌مینی كۆمسیار سیاح كوره‌چی
به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران و سه‌رۆكی كارگێری هه‌ڵیژاردن و به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و خانه‌واده‌ی كۆچكردو وفه‌رمانبه‌ران، چله‌ی ماته‌مینی (سیاح عبدالله كوره‌چی) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران له ئۆفیسی سه‌ره‌كی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی به‌ڕێوه‌چوو
له ڕێورهسمهكهدا وتاری ئه‌نجومه‌می كۆمسیاران له لایه‌ن به‌ڕێز سلێمان مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران پێشكه‌شكرا ، ڕۆڵ و پێگه‌ی كۆچكردووی به‌رز نرخاند وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن ،هاوكات له وتاری خانه‌واده‌ی كۆچكردو سوپاسی كۆمسیۆن كرا بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌و مه‌ڕاسیمه.
(سیاح عبدولا كوره‌چی) ناسراو به (سیاح كوره‌چی) ماوه‌ی شه‌ش ساڵ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بوو له به‌رواری 3/11/2020 دوای توش بوونی به ڤایرۆسی كۆڕۆنا كۆچی دوای كرد.




