هاوڵاتی به‌ڕێز..بۆ دڵنیا بونه‌وه‌ له‌ بونی ناوه‌كه‌ت له‌ تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان،كلیك له‌م لینكه بكه www.tomar2018.com
  فۆرمى تایبەت بە پێشکەشکردنى داواکارى بۆ فەرمانبەرانى گرێبەست بۆ هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێم كلیك بكه
  بۆ داواکاردنی فۆرمی چاودێری نێودەوڵەتی كلیك بكه

فەرمانگەی پارێزگاکان

هەولێر

سلێمانی

دهۆک

هەڵەبجە

دیداری کۆمسیون و نوێنەری کونسوڵخانەکانی ووڵاتان ئەنجامدرا

ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٣/٩/٢٠١٥ بەھاوکاری فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان دیداری تایبەتی کۆمسیونی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی کوردستان لەگەڵ نوێنەری کونسڵخانەی وڵاتانی دۆست لە ھەرێمی کوردستان ئەنجامدرا. لە سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە ئامانجی دیدارەکەی خستەڕوو، دواتریش بەڕێز (نەزمی حزوری) بەنوێنەرایەتی کونسڵخانەکان وتەیەکی پێشکەشکرد، پاشتریش لەلایەن ھەریەک لەبەڕێزان (ھەندرێن محمد) سەرۆکی ئەنجومەن، (سلێمان مستەفا) جێگری سەرۆکی ئەنجومەن، (اسماعیل حمەعلی) بڕیاردەری ئەنجومەن، (د.ڕێزان حمەرشید) سەرۆکی کارگێڕی ھەڵبژاردن، سەرەتایەک دەربارەی کۆمسیۆن، ڕەھەندە یاسایی و دەستوریەکانی دروستبوونی کۆمسیۆن، پێکاتەو پەیکەری کۆمسیۆن و پێویستیەکانی کۆمسیۆن بەھەرسێ زمانی (کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی) بۆ ئامادەبووان نمایشکرا. شایەنی باسە لەدوو توێی نوسراوێکدا بەھەرسێ زمانی  (کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی) ھەمان بابەتی نمایشکراو بەدرێژی پێشکەشی ئامادەبووان کرا. بۆ زیاتر جەختکردنەوە لەپێویستی و داواکاریەکانی کۆمسیۆن، لەڕێی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە ڕاپۆرتێک سەبارەت بەداواکاری و پێویستیەکانی کۆمسیۆن نێردرا بۆ کونسڵخانەکان.


  • created by Avesta Group
  • IHERC © 2015 - All Rights Reserved