فەرمانگەی پارێزگاکان

هەولێر

سلێمانی

دهۆک

هەڵەبجە

وەفدێكی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی کۆمیسیۆن دەکات

 

ڕۆژی سێ شەممە ٨/٨/٢٠١٧ وەفدێكی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ئامادەكاریەكان و پاڵپشتی كردن لە پڕۆسەی ڕیفراندۆم سەردانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی كرد و لەگەڵ ئەنجومەنی كۆمسیاران كۆبوونەوە، لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی ئامادەكاریەكانی پڕۆسەی ڕیفراندۆم كرا، وەفدی ناوبراو ئامادەی خۆی دەربڕی بۆ هێنانی چاودێری نێودەوڵەتی و كارئاسانی كردن بۆیان وە دیاری كردنی كەسێك وەك پردی پەیوەندی لەنێوان كۆمسیۆن و فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی ئاگاداربوون لەدوا پێشهات وئامادەكاریەكانی پڕۆسەی ڕاپرسي و گەیاندنی سەرجەم زانیاریەكان بەو وڵاتانەی كە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستانی لێیە بۆ بەرچاو ڕونكردنی دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات سەبارەت بە چۆنیەتی بەشداری كردنیان لەپڕۆسەی ڕاپرسی لە ڕێگەی دەنگدانی ئەلیكترۆنی. دواتر شێروان زرار ووتەبێژی ئەنجومەنی كۆمسیاران دیاریكرا وەك پردی پەیوەندی نێوان هەردوولا.

 

 

 

settingffgggfgfg.png

74271792018_b.jpg

254271792018_b.jpg
  • created by Avesta Group
  • IHERC © 2015 - All Rights Reserved