فەرمانگەی پارێزگاکان

هەولێر

سلێمانی

دهۆک

هەڵەبجە

كۆمسیۆن و ڕێكخراوەكانی تایبەت بەبواری هەڵبژاردن كۆبونه‌وه‌

رۆژی یه‌ك شەممە 2018/7/22 لە ئۆفێسی گشتی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن‌و راپرسی لەشاری هەولێر ئەنجومەنی كۆمسیاران‌و رێكخراوەكانی تایبەت بەبواری هەڵبژاردن كۆبونەوەوە تێدا ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان‌و هاوكاری‌و هەماهەنگی رێكخراوەكان تاوتوێكرا.
لەمیانی كۆبونەوەیه‌كی 3 كاتژمێریدا كۆمسیۆن رێكارەكانی ئامادەكردنی لیستی تۆماری دەنگدەرانی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان خستەڕوو تێدا داوای لەرێكخراوەكان كرد هاوكارو هەماهەنگ بن بۆ ئامادەكردن‌و رێكخستنی تۆماری دەنگدەران بەشێوەیەك مافی هەموو دەنگدەرێكی تێدا پارێزراو بێت‌و لەهەمان كاتدا ناوی دووبارەو مردوانی تێدا نەمێنێت.
كۆبونەوەی رێكخراوەكان‌و ئەنجومەنی كۆمسیاران لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن‌و راپرسی بوو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كەبڕیارە 30/9/2018 ئەنجامبدرێت.

 

DSC_4376.JPG

 

DSC_4380.JPG


  • created by Avesta Group
  • IHERC © 2015 - All Rights Reserved