هاوڵاتی به‌ڕێز..بۆ دڵنیا بونه‌وه‌ له‌ بونی ناوه‌كه‌ت له‌ تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان،كلیك له‌م لینكه بكه www.tomar2018.com
  بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر شوێنی وه‌رگرتنی پاره‌ی كارمه‌ندانی ڕۆژی ده‌نگدان سه‌ردانی ئه‌م لینكه‌ بكه‌: كلیك بكه

فەرمانگەی پارێزگاکان

هەولێر

سلێمانی

دهۆک

هەڵەبجە

کۆمسیۆن لەگەڵ دەزگای هەڵبژاردنی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان کۆبوویەوە

رۆژی دووشەممە بەرواری 23/7/2018لە ئۆفیسی نیشتیمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان ،لە شاری هەولێر ئەنجومەنی کۆمسیاران لەگەڵ دەزگایی هەلبژاردنی لایەنە سیاسیەکانی بەژدار لە هەلبژاردنی 30/9/2018ی پەرلەمانی کوردستان کۆبوویەوە،لە کۆبوونەوەکەدا باسی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و، دەرهێنانی ناوی مردو و دوبارە لە تۆمارەکە کرا،هاوکات کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی ،دڵنیایی دایە لایەنە سیاسیەکان ،کە تۆمارەکە هیچ ناوێکی مردو و دوبارەی تیادا نەماوە،لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا کۆمسیۆن داوای لە لایەنە سیاسیەکان کرد، هاوکارو هەماهەنگبن لە ڕێنمایی دەنگدەران بۆ ئەوەی سەردانی ناوەندەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بکەن ،بۆ دڵنیابوون لە ناوەکانیان و هانی دەنگدەران بدەن بچن بۆ بنکەکان.

جێیی ئاماژەیە کۆمسیۆنی باڵایی سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان، بۆ هەڵبژاردنی 30/9/2018 پەرلەمانی کوردستان،تۆمارێکی نویێی تایبەت بە کۆمیسیۆنی دروست کردوە و سەرجەم ناوە مردو و دوبارەکانی لە تۆمارە نوێکەی سڕیوەتەوە و، لە ئێستادا لەسەرجەم پارێزگا و قەزا و ناحیەکان ،بنکەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی کردۆتەوە ،بۆ ئەوەی هاولاتیان و دەنگدران ،سەردانی ئەو ناوەندانە بکەن و دڵنیا بنەوە لەوەی ناوەکانیان تۆمار کراوە.

 

DSC_4407.JPG

DSC_4410.JPG

DSC_4413.JPG


  • created by Avesta Group
  • IHERC © 2015 - All Rights Reserved