كۆمسیۆن ئاماری بنكەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بڵاودەكاتەوە
پاش كردنەوەی بنكەكانی تۆماری دەنگدەران لەهەر چوار پارێزگای هەرێمی كوردستان(هەولێر-سلێمانی-دهۆك-هەڵەبجە)و سەردانیكردنی هاوڵاتیان بۆ بنكەكان بۆ دڵنیابونەوە لە بونی ناوەكانیان,كۆمسیۆن ئاماری سەردانیكردنی تا بەرواری 1-8-2018 بڵاوكردەوە و بە پێی ڕاپۆرتەكە تا ئەو بەروارە (75881)هاوڵاتی سەردانی بنكەكانیان لەسەرجەم پارێزگاكاندا كردوە.
جێگەی ئاماژەپێكردنە كە كۆمسیۆن لینكێكی ئەلیكترۆنی داناوە تا لەوێووە هاوڵاتیان بتوانن لە بونی ناوەكانیان و دروستی زانیاریەكانی لە تۆماری دەنگدەراندا دڵنیاببنەوە.
لێنكی دڵنیابونەوە لە بونی ناوەكان لە تۆماری دەنگدەران: www.tomar2018.com
