هاوڵاتی به‌ڕێز..بۆ دڵنیا بونه‌وه‌ له‌ بونی ناوه‌كه‌ت له‌ تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان،كلیك له‌م لینكه بكه www.tomar2018.com
  To request the international observers form Click Here

فەرمانگەی پارێزگاکان

هەولێر

سلێمانی

دهۆک

هەڵەبجە

کۆمسیۆن ورده‌کاری داتا و ڕێکارو ڕێنمایه‌کانی هه‌ڵبژاردنی 30/9ی په‌رله‌مانی کوردستان بۆ چاودێرانی نێوده‌وله‌تی خسته‌ڕو

هه‌ریه‌ک له‌ به‌ڕێزان (هه‌ندرێن محمد)سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران و ،به‌ڕێز(سلێمان مسته‌فا)جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن ،ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌رواری 27/9/2018له‌ شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ چاودێرانی نێوده‌وله‌تی کۆبوونه‌وه‌ ،له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا هه‌ریه‌ک له‌ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران و جیگره‌که‌ی ناوه‌رۆکی ڕێکار و ڕێنمایه‌کانی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی ،بۆ چاودێرانی نێوده‌وله‌تی شیکرده‌وه‌ و هیواداربوون چاودێره‌کان ڕۆلی کاریگه‌ر ببینن له‌ چاودێری کردنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی 30/9 ی په‌رله‌مانی کوردستان ،هاوکات له‌ به‌شێکی تری کۆبوونه‌وه‌که‌‌دا به‌رێز (هه‌ندرێن محمد)سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران ئامار و داتاکانی تایبه‌ت به‌ ژماره‌ی بنکه‌کانی ده‌نگدان و ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ بۆ ڕێخراوه‌کان خسته‌روو.
دوای ته‌واو بوونی کۆبوونه‌وه‌که‌ هه‌ریه‌ک له‌ به‌رێزان (هه‌ندرێن محمد)سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران و به‌رێز( سلێمان مسته‌فا) جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن گۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیان بۆ ڕۆژنامه‌نوسان سازکردو، له‌ کۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌دا (هه‌ندرێن محمد)سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن ناوه‌رۆکی کۆبوونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ل رێخراوه‌ بیانیه‌کان خسته‌ڕو،هاوکات ژماره‌ و داتا و رێکاره‌کانی هه‌ڵبژاردنی 30/9 په‌رله‌مانی کوردستانی بۆ ڕۆژنامه‌نوسان خسته‌روو، ڕایگه‌یاند:
بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان به‌پێی دواین ئاماری تۆماری ده‌نگده‌ران، ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ له‌ هه‌رچوار پارێزگاکه‌ی هه‌رێم 3ملیۆن و 85 هه‌زار و461ده‌نگده‌ره‌ و دابه‌شی سه‌ر هه‌رچوار پارێزگاکه‌ی هه‌رێم بوون به‌م شێوه‌یه‌:
له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی به‌ قه‌زا و ناحیه‌ و گونده‌کانیه‌وه‌ 1 ملیۆن و 196 هه‌زار و 980 ده‌نگده‌ر و له‌ هه‌ولێر 1ملیۆن و 109هه‌زار و 72ده‌نگده‌ر له‌ ده‌هۆک711هه‌زار و 218 ده‌نگده‌ر و له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش68هه‌زارو 191ده‌نگده‌رمافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌.
سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگدانی تایبه‌تیش سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران ڕایگه‌یاند ژماره‌ی ده‌نگده‌ری تایبه‌ت 170هه‌زارو469که‌سه‌،که‌ رۆژی هه‌ینی 28/9/2018 ده‌نگ ده‌ده‌ن ،له‌م ڕێژه‌یه‌ پاڕێزگای هه‌ولێر 72هه‌زارو 653که‌س ده‌نگ ده‌ده‌ن و،‌ پارێزگای سلێمانی 62هه‌زار و 220که‌س و ،له‌ پاڕیزگای ده‌هۆک 33هه‌زار و 441که‌س و ،له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ 2هه‌زار و 175که‌س له‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌نگ ده‌ده‌ن
هه‌ر له‌ کۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌دا سه‌رۆک و جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی بنکه‌کانی ده‌نگدان به‌ ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت 99بنکه‌ی ده‌نگدان ده‌کرێنه‌وه‌ له‌ هه‌ولێر 41بنکه‌ و له‌ سلێمانی 37 بنکه‌ و له‌ ده‌هۆک 20 بنکه‌ و له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ش 1 بنکه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌کرێته‌وه‌ .
سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگدانی گشتیش که‌ وابریاره‌ 30/9 ئه‌نجام بدرێت ڕایگه‌یاند کۆی گشتی بنکه‌کان هه‌زار و 260بنکه‌ ده‌کرێنه‌وه‌ و دابه‌شی سه‌ر هه‌رچوار پارێزگاکه‌ ده‌بن به‌م شێوه‌یه:‌ له‌ پارێزگای هه‌ولێر 499بنکه‌ و له‌ پارێزگای سلێمانی 476بنکه‌ و له‌ پارێزگای ده‌خۆک 257 بنکه‌ له‌ پاێزگای هه‌له‌بجه‌ 28 بکه‌.
هه‌ر له‌ کۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌دا (هه‌ندرێن محمد)سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران وتی ئه‌و واده‌یه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردن دیاریکراوه‌ به‌‌هیچ شێوه‌یه‌ک درێژ ناکرێته‌وه‌ و له‌ کاتژمێر شه‌شی ئوێواره‌ هه‌مو بنکه‌کانی ده‌نگدان به‌ ڕوی ده‌نگده‌ران داده‌خرێن .
سه‌بارت به‌ بنکه‌کانی نوێکردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران ،ڕای گه‌یاند 279هه‌زار که‌س سه‌ردانی بنکه‌کانی نوێکردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانی کردووه‌.

5837102792018_DSC_0274.JPG

3638102792018_DSC_0280.JPG

340102792018_DSC_0301.JPG


  • created by Avesta Group
  • IHERC © 2015 - All Rights Reserved