هاوڵاتی به‌ڕێز..بۆ دڵنیا بونه‌وه‌ له‌ بونی ناوه‌كه‌ت له‌ تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان،كلیك له‌م لینكه بكه www.tomar2018.com
  To request the international observers form Click Here

فەرمانگەی پارێزگاکان

هەولێر

سلێمانی

دهۆک

هەڵەبجە

به‌ڕێوه‌چوونی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی کوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان_عێراق 2018

له‌ کاتژمێر هه‌شتی سه‌رله‌به‌یانی ،ڕۆژی هه‌ینی به‌رواری 28/9/2018 له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌ستی پێکردو ،وابریاره‌ تا کاتژمێر (6)سه‌ر له‌ ئێواره‌ به‌رده‌وام بێت.
کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمی کوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت ،بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت 170هه‌زارو469که‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ ‌، له‌م ڕێژه‌یه‌ پاڕێزگای هه‌ولێر 72هه‌زارو 653که‌س ده‌نگ ده‌ده‌ن و،‌ پارێزگای سلێمانی 62هه‌زار و 220که‌س و ،له‌ پاڕیزگای ده‌هۆک 33هه‌زار و 441که‌س و ،له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ 2هه‌زار و 175که‌س له‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌نگ ده‌ده‌ن.
سه‌باره‌ت به‌ ژماری بنکه‌کانی ده‌نگدان بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت 99بنکه‌ی ده‌نگدان ده‌کرێنه‌وه‌ له‌ هه‌ولێر 41بنکه‌ و له‌ سلێمانی 37 بنکه‌ و له‌ ده‌هۆک 20 بنکه‌ و له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ش 1 بنکه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌کرێته‌وه‌ 

554682892018_DSC_0371.JPG

204782892018_DSC_0391.JPG

374782892018_DSC_0404.JPG

554782892018_DSC_0356.JPG

394882892018_DSC_0410.JPG


  • created by Avesta Group
  • IHERC © 2015 - All Rights Reserved