هاوڵاتی به‌ڕێز..بۆ دڵنیا بونه‌وه‌ له‌ بونی ناوه‌كه‌ت له‌ تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان،كلیك له‌م لینكه بكه www.tomar2018.com
  To request the international observers form Click Here

فەرمانگەی پارێزگاکان

هەولێر

سلێمانی

دهۆک

هەڵەبجە

به‌ڕێوه‌چوونی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان_عێراق 2018

له‌ کاتژمێر هه‌شتی به‌ره‌ربه‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ به‌رواری 30/9/2018 ده‌رگای بنکه‌کانی ده‌نگدان له‌ سه‌رجه‌م پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان،به‌ڕوی ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی کوردستاندا کرانه‌وه‌ و، وابریاره‌ تا کاتژمێر شه‌شی سه‌ر له‌ ئێواره‌ ده‌نگدان به‌رده‌وام بێت.
کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی ،ده‌ڵێت بۆهه‌ڵبژاردنی 30/9ی په‌رله‌مانی کوردستان بۆ ده‌نگدانی گشتی 2ملیۆن و 914هه‌زار و998که‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ ،که‌ دابه‌شی سه‌ر هه‌رژوار پارێزگاکانی هه‌رێم بوون.
هاوکات کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمی کوردستان بۆ ده‌نگدانی گشتی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت،کۆی گشتی بنکه‌کان هه‌زار و 260بنکه‌ ده‌کرێنه‌وه‌ و دابه‌شی سه‌ر هه‌رچوار پارێزگاکه‌ ده‌بن به‌م شێوه‌یه:‌ له‌ پارێزگای هه‌ولێر 499بنکه‌ و له‌ پارێزگای سلێمانی 476بنکه‌ و له‌ پارێزگای ده‌هۆک 257 بنکه‌ له ‌پاێزگای هه‌له‌بجه ‌28 بکه‌، به‌ڕوی ده‌نگده‌رانی گشتی کرونه‌ته‌وه‌.

125993092018_DSC_0088.JPG

325993092018_DSC_0038.JPG

20103092018_DSC_0034.JPG

370103092018_DSC_0029.JPG


  • created by Avesta Group
  • IHERC © 2015 - All Rights Reserved