هاوڵاتی به‌ڕێز..بۆ دڵنیا بونه‌وه‌ له‌ بونی ناوه‌كه‌ت له‌ تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان،كلیك له‌م لینكه بكه www.tomar2018.com
  بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر شوێنی وه‌رگرتنی پاره‌ی كارمه‌ندانی ڕۆژی ده‌نگدان سه‌ردانی ئه‌م لینكه‌ بكه‌: كلیك بكه

فەرمانگەی پارێزگاکان

هەولێر

سلێمانی

دهۆک

هەڵەبجە

نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان له‌ عێراق سه‌ردانی کۆمسیۆنی کرد

سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ به‌رواری 30/9/2018 به‌رێز (یانکۆ ڤیچ)نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان له‌ عێراق و وه‌ڤدێکی یاوه‌ری سه‌ردانی ئۆفیسی نیشتیمانی کۆمسیۆنی باڵای سه‌به‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی کرد ،له‌ شاری هه‌ولێر و ،له‌ لایه‌ن به‌رێز (هه‌ندرێن محمد )سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران پێشوازیان لێکرا،له‌ دیدارێکدا به‌رێز (یانک ڤیچ)ڕای گه‌یاند UNچاودێری پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و تا ئێستا پڕۆسه‌که‌ به‌ باشی به‌رێوه‌ ده‌چێت و هیواداربوو تا کۆتایی پڕۆسه‌که‌ به‌ باشی به‌رێوه‌ بچێت ،لای خۆشیه‌وه‌ به‌ڕێز(هه‌ندرێن محمد )سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران سوپاسی سه‌ردانی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کانی کرد و هیواداربوو نه‌ته‌وه‌ یه‌گرتوه‌کان هاوکاریان بێت له‌ سه‌رکه‌وتنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و، وتی تا ئێستا ڕیکاره‌کان به‌ باشی به‌ڕێوه‌ده‌چن و گرفتێکی وا ڕوی نه‌داوه‌.
دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ش هه‌ردولا کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنمه‌وانیان بۆ ڕۆژنامه‌نوسان ئه‌نجامدا.

525103092018_DSC_0106.JPG

2325103092018_DSC_0107.JPG


  • created by Avesta Group
  • IHERC © 2015 - All Rights Reserved