شاندێكی یۆنامی راوێژی هونه‌ری پیشكه‌ش به كۆمسیون ده‌كه‌ن
شاندێكی یۆنامی كه پیكهاتبوون له به‌رێزان (شه‌بیر ئه‌حمه‌د ب . نوسینگه‌ی هه‌ڵبژاردنی یۆنامی) و (ئاسو كاكه‌ی راویژكار هه‌ڵبژاردن له یۆنامی ) و (د.ره‌شوان مه‌لا كارمه‌ندی به‌شی هه‌ڵبژاردن له یۆنامی ) . سه‌ردانی كۆمسیونی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی كرد و له‌گه‌ل كارگێری هه‌ڵبژاردن كۆبونه‌وه و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه باسی ئه‌نجامدانی چه‌ندین رێ و شوین بوو بۆ ههلوهستهكردن له‌سه‌ر هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و په‌ره‌پیدان به توانا هونه‌ریه‌كانی كۆمسیون له بواره جیاجیاكاندا بۆ هه‌لبژاردنه‌كانی داهاتوو له هه‌رێم .
لیژنه‌ی كۆمسیۆنی هه‌لبژاردن پیكهاتبوون له به‌رێزان ( د.رێزان سه‌روكی كارگێری ، حمید عبدالله ی.سه‌روكی كای هونه‌ری ، سربست مفتی ی.سه‌روك بۆ كاروباری كارگیری ، شورش حسن ب .گشتی په‌یوه‌ندی و راگه‌یاندن ، زه‌رده‌شت حسن ب.گشتی دارایی و كاروان جه‌لال ب.گشتی دانا و ئاراس ره‌سول ب.گشتی كرداره‌كان .

