فەرمانگەی پارێزگاکان

هەولێر

سلێمانی

دهۆک

هەڵەبجە

پڕۆسەی پێداچوونەوەى هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 2018

پڕۆسەی پێداچوونەوەی هەڵبژاردنی 30 ئەیلولی 2018 لە لایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی و، بە ڕاوێژی تیمی هەڵبژاردنی یۆنامی بەردەوامە،لەم چوارچێوەیەدا کۆمسیۆن و تیمی هەڵبژاردنی یۆنامی ،لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشەکانی کۆمسیۆن و رێکخەرو بەرێوەبەری وێستگە و رێخراوەکانی پارێزگای هەولێر کۆبوونەوە و گوێ لە سەرنج و تێبینی و پَشنیارەکانی ئامادەبوان گیرا ، بەو ئامانجەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی ،بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتو سود لەو سەرنج و تێبینیانە وەربگیرێت .
بەرێوەچوونی ۆرک شۆپەکان ماوەی چوار ڕۆژ لەشاری هەولێر بەردەوام بوو، وا بریارە ۆرکشۆپەکان تا کۆتایی ئەم ساڵ بەردەوام بێت و کۆمسیۆن و تیمی هەڵبژاردنی یۆنامی سەردانی پارێزگاکانی سلێمانی و دەهۆک و هەڵەبجە بکات، بە هەمان شێوەی پارێزگای هەولێر لەگەل بەرێوەبەری بنکە و وێستگە و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەو سێ پارێزگایە کۆببنەوە.
جێی ئاماژەیە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان لە دوای تەواو بوونی پرۆسەی هەڵبژادنی 30 ئەیلولی 2018 پەرلەمانی کوردستان و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ، لە ئێستادا بەچڕی سەرقاڵی پێداچوونەوەیە بە پرۆسەکە و ،بە ڕاوێژی تیمی هەڵبژاردنی یۆنامی بە سەرۆکایەتی بەرێز(شەبیر ئەحمەد) "بەرپرسی تیمی هەڵبژاردنی یۆنامی لە هەولێر" هاوکات سەرۆکی تیمی کۆمسیۆن بەرێز (د.ڕێزان حەمە رەشید) "سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن "سەرپەرشتی ۆرکشۆپەکان دەکرێت،سەرجەم تیبینی و سەرنجەکانی بەژدابوان لە لایەن تیمی هەڵبژاردنی یۆنامی تۆمار دەکرێن و بەڕاپۆرتێک بەرزدەکرێتەوە بۆ نوێنەری یۆنامی لە عێراق و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی.

41141215122018_DSC_0350.JPG

54141215122018_DSC_0055.JPG


  • created by Avesta Group
  • IHERC © 2015 - All Rights Reserved