پڕۆسەی پێداچوونەوەى هەڵبژاردنی 30 ئەیلول 2018بەردەوامە لەگەل لایەنە سیاسیەکان
پڕۆسەی پێداچوونەوەى هەڵبژاردنی 30 ئەیلولی 2018 کە لە لایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان ،بەسەرۆکایەتی بەڕێز (د.ڕێزان حەمەرەشید)"سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و، بە ڕاوێژی تیمی هونەری یۆنامی بۆ هەڵبژاردن بەسەرۆکایەتی بەرێز (شەبیر ئەحمەد)بەرپرسی" تیمی هەڵبژاردن ی یۆنامی لە هەولێر "بەردەوامە .
لە درێژەی پڕۆسەی پێداچوونەوەى هەڵبژاردنی 30 ئەیلول، ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 26/12/2018 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی و تیمی هەڵبژاردنی یۆنامی لە شاری هەولێر، لەگەل دەزگای هەڵبژاردنی لایەنە سیاسیەکان کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری دەزگای هەڵبژاردنی لایەنە سیاسیەکان، سەبارەت بە پڕۆسەی هەڵبژاردنی 30 ئەیلول تێبینیەکانیان خستەرو هەروا لەگەڵ ئەوەش چارەسەرەکانیان باس کرد.
جێی ئاماژەیە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردن و ڕاپرسی، بە هاوبەشی تیمی هەڵبژاردنی یۆنامی لە هەولێر ،ئەو سەرنج و تێبینیانەی لەلایەن ئامادەبوان و چارەسەرەکانیان بەشێوەی یاداشت تۆماردەکرێن بەو ئامانجەی لە پڕۆسەکانی داهاتو سود لە ڕەخنەو تێبینی و چارەسەرەکان ببینن .


