فەرمانگەی پارێزگاکان

هەولێر

سلێمانی

دهۆک

هەڵەبجە

ژیاننامەی ئەندامانی ئەنجومەن

نەهرۆ سەلیم حنا

ژیاننامەی ( نهرۆ سلیم حناکریم)           

     (نهرۆ سلیم حنا کریم ) کە یەکێکە لە ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای هەلبژاردن وراپرسی لە ساڵی 1982 لە گوندی هەرمۆتە سەر بە شاری کۆیە سەر بە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە ، قوناغەکانی خویندنی (سەرتایی و ناوەندی ) لە گوندی هەرمۆتە تەواو کردووە ، خویندی ئامادەی لە خوێندگای (ئامادەی کۆیەى کوران) لە کۆیە  لە سالی 2000 تەواو کردووە ، پاشان لە کۆلیجی قانون لە سالی 2001 لە زانکۆی سلێمانی وەرگیراوە ، لە ساڵی 2003 -- 2004 بەکالوریوسی لە قانون بە دەست هێناوە  .

  دوای تەواو کردنی بروانامەی بەکالوریوس لە زانکۆی سلێمانی ، لە 2 /8/2004 لە زانکوی کۆیە وەک فەرمانبەر بەناونیشانی (ی. یاسای ) دامەزراوە ، دوای خزمەت کردنی وەک فەرمانبەر بۆ ماوەى دوو ساڵ ، لە ساڵی (2006) لە خوێندنی باڵا /ماستەر لە کۆلیجی قانون لەزانکۆی کۆیە وەرگیراوە ، لە سالی 2008 ماستەری تەواو کرد لە بواری قانون/ بەشی تایبەت بە ناونیشانی (البنوک التجاریە والچمانات القانونیە لنشاگها الائتمانی) ، لە مانگی 11 / 2008 نازناوی مامۆستای یاریدەری وەرگرتووە.

      لە مانگی 11 ی 2009  لە خویندنی بالاً (دکتوراە) لە زانکۆی کۆیە وەرگیراوە ، لە (22/6/2013) گفتوگۆی دکتوراکەی کرا کە بە ناونیشانی (النڤام القانونی لافلاس الشرکات ) بوو، دوابەدوای کاری زانکۆ هەلی ئەوەی بۆ رەخساوە کە یەکێک بێ لەو کەسانەی کە خۆی کاندید بکات بۆ دەستەی دامەزرێنەری کۆمسیۆنی باڵای هەلبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان کە لەساڵی 2014 یاسای لە پەرلەمانی کوردستانەوە بۆ دەرچووە بۆ دامەزراندنی ، پاش خۆکاندید کردنی بۆ ئەم پۆستە ناوی دەردەچێت و دەبێت بەیەکێک لەو کەسانەی کە بۆ دەستەی دامەزرینەری ئەنجوومەنی کۆمسیاران پێشکەش یان کردبوو ، بۆیە لە رێکەوتی 3/12/2014 متمانەی پێدەدەرێت لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە وەک دەستەی دامەزرینەری ئەنجوومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیونی باڵای هەلبژاردن راپرسی ، پاش متمانە وەرگرتن لە رێکەوتی (23/12/2014) سوێندنی یاسایی دەخوات لە بەردەم ئەنجوومەنی دادوەری کە رێز لە یاسا بگرێت بەلێن دەدەات کە کارەکەی بە دادپەروانە جێبەجێبکات ، ئێستاش یەکێکە لە ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمسیاران وبەردەوامە لە کارەکەی . 

 

ژ. مۆبایل : 07701571724 

ناونیشانی ایمێل :      [email protected] 

  • created by Avesta Group
  • IHERC © 2015 - All Rights Reserved