هاوڵاتی به‌ڕێز..بۆ دڵنیا بونه‌وه‌ له‌ بونی ناوه‌كه‌ت له‌ تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان،كلیك له‌م لینكه بكه www.tomar2018.com
  To request the international observers form Click Here

فەرمانگەی پارێزگاکان

هەولێر

سلێمانی

دهۆک

هەڵەبجە

فۆڕمی داواكاری پێدانی متمانه‌ به‌ چاودێری تیم

 فۆڕمی داواكاری پێدانی متمانه‌ به‌ چاودێری تیم

يه‌كه‌م: رِێكاره‌كانی تؤماركردن و پێدانی متمانه‌ به‌ تيمی چاودێر:
1.   كي مافی خۆ تۆماركردنی هه‌يه‌ :-
      ‌أ. هه‌موو لايه‌نێكی ناحكومی له‌وانه‌ ( رِێكخراوه‌كان و تۆرِه‌كان و كۆڵه‌كان و ئه‌وانی تر )  و هه‌روه‌ها سه‌نديكاو يه‌كێتية پيشه‌يه‌كان و ئه‌كاديميا تۆماركراو  و خاوه‌ن مۆڵه‌ته‌كان به‌ پێ ياساكانی هه‌رێمی كوردستان-عيراق مافی ئه‌وه‌يان هه‌يه‌ خۆيان تۆماربكه‌ن له‌ لايه‌ن كۆمسيۆن به‌ مه‌به‌ستی متمانه‌ پێدان به‌ تيمی چاودێر .   
   ‌ب.   ئه‌نجومه‌نی كۆمسياران يان سه‌رۆكی كارگيَری هه‌ڵبژاردن مافی ڕه‌زامه‌ند بوونی هه‌يه‌ له‌ تۆماركردنی هه‌ر لايه‌نێكی عيراقی سه‌ربه‌خۆ كه‌ مه‌به‌ستيه‌تی متمانه‌ی پێ بدرێت وه‌كو تيمی چاودێری هه‌ڵبژاردن ئه‌ويش به‌ داواكارييه‌كی فه‌رمی كه‌ ئه‌و لايه‌نه‌ پێشكه‌شی ده‌كات ، ئه‌و لايه‌نانه‌ خۆيان تۆمار ئه‌كه‌ن كاتێك كۆمسيۆن ده‌رگای خۆتۆماركردنی كرده‌وه‌.
مه‌رجه‌كانی پێداني باوه‌رِی به‌ كه‌سێك وه‌ك چاودێری ناوه‌خۆ :-
                         ‌أ.   ده‌بێت ته‌مه‌نی 18 سالَ يان زياتر بيَت .
                       ‌ب.    نابێت كانديد بێت بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ يان نوێنةری قه‌واره‌ي سياسی يان ميدياكارێكی تۆماركراو بێت يان فه‌رمانبوری سه‌ر به‌ كۆمسيۆن بێت .
                       ‌ج.    نابێت سه‌ر به‌هێزه‌ چه‌كداره‌كان ياخود ده‌زگاكانی ئاسايش بيَت .
                        ‌د.   پابه‌ند بێت به‌وه‌ی كه‌ هاتووه‌ له‌ به‌شی دووه‌م (دووه‌م) خالَی (2) ، كه‌ تايبه‌ته‌ به‌ ئه‌رك و پابه‌نديه‌كانی چاودێر .
                        ‌ه.   به‌ڵگه‌نامه‌ی پێويست پێشكه‌شی تيمی چاودێر بكات كه‌ ئه‌مانه‌ن :
                         · وێنه‌ی كه‌سی رِه‌نگاو رِه‌نگ (1) دانه‌ .
                         · كۆپييه‌كی رِه‌نگاو رِه‌نگ له‌ (كارتي زانياری يان فۆرِمی خۆراك يان پشتگيری موختار)
                         · كۆپييه‌كی رِه‌نگاورِه‌نگ له‌ (ناسنامه‌ی باری شارستانی يان كارتی نيشتيمانی).


  • created by Avesta Group
  • IHERC © 2015 - All Rights Reserved