هاوڵاتی به‌ڕێز..بۆ دڵنیا بونه‌وه‌ له‌ بونی ناوه‌كه‌ت له‌ تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان،كلیك له‌م لینكه بكه www.tomar2018.com
  To request the international observers form Click Here

فەرمانگەی پارێزگاکان

هەولێر

سلێمانی

دهۆک

هەڵەبجە

رێنمایی تایبه‌ت به‌ چاودێران و نوێنه‌رانی راگه‌یاندن بۆ هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مانی كوردستان_عێراق ساڵی2018

چاودێران و نوێنه‌رانی راگه‌یاندن:
چاودێران و نوێنه‌رانی راگه‌یاندن ڕۆلێكی گرنگ ده‌گێرن له‌ مسۆگه‌ركردنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازادو دادپه‌روه‌رو پاك و خاوێن .

چاودێران:
1-كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن وراپرسی متمانه‌یان پێده‌دات و باجی متمانه‌دانیان پێده‌به‌خشێت.
2-ده‌بێت له‌ هه‌موو كاتێكدا باجه‌كانیان پێبێت وه‌هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی تری تایبه‌ت به‌ سه‌لماندنی كه‌سایه‌تیان لابێت كه‌ وێنه‌ی فۆتۆگرافی له‌سه‌ر بێت تا پیشكه‌شه ی رێكخه‌ری بنكه‌ی ده‌نگدان و به‌رێوه‌به‌ری وێستگه‌ی ده‌نگدانی بكه‌ن.
3-ده‌بێت خۆیان به‌ رێكخه‌ری بنكه‌ی ده‌نگدانیان به‌رێوه‌یه‌ری وێستگه‌ی ده‌نگدان بناسێنن.
4-ده‌بێت پابه‌ند بن به‌ هه‌ڵسوكه‌وتی ره‌فتار كه‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ‌هه‌ڵبژاردن و راپرسی په‌سه‌ندی كردووه‌ و ئه‌وانیش واژوویان له‌سه‌ر كردووه‌.
5-چوونه‌ژووره‌وه ‌یان بۆ وێستگه‌ی ده‌نگدان به‌ نۆره‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ بگیرێت له‌ درووست بوونی گرفت له‌ ئاسان به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان.
6-چاودێران و نوێنه‌رانی راگه‌یاندن مافی سكاڵایان نیه‌ ته‌نها بۆیان هه‌یه‌ راپۆرت بۆ سه‌روی خۆیان به‌رز بكه‌نه‌وه‌.


نوێنه‌رانی ده‌زگای را گه‌یاندن:
د ده‌زگای راگه‌یاندن كه‌ متمانه‌یان پێبه‌خشراوه‌ ئازادیان پێده‌درێت كه‌ روماڵی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن له‌ناو بنكه‌ی ده‌نگدان و وێستگه‌كان،له‌به‌ر ئه‌وه ی راگه‌یاندن رۆلێكی گرنگ ده‌گێرێت له‌ رێكلامكردن و بره‌ودان به‌ هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و دادپه‌روه‌رو خاوێن.
• نابێت ده‌زگاكانی راگه‌یاندن هیچ پێشێویه‌ك دروست بكه‌ن له‌ناو بنكه‌و وێستگه‌كانی ده‌نگداندا كه‌ ببێته‌ هۆی تێكدانی پرۆسه‌ی ده‌نگدان.
• رێگه‌ نادرێت به‌ ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی له‌ناو وێستگه‌كانی ده‌نگداندا.
ێ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ نادرێ بچنه‌ ناو كابینه‌ی ده‌نگدان یان وێنه‌ی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بگرن كه‌له‌ناو كابینیه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت.
• نوێنه‌رانی ده‌زگای راگه‌یاندن ده‌توانن ئامێری ئه‌لیكترۆنی وه‌كو(كامێرا،ئامێری تۆماركردن)ته‌نها له‌و بنكانه‌دا هه‌ڵبگرن كه‌ كۆمسیۆن پیشوه‌خته‌ دیاریان ده‌كات .
ی رێكخه‌ری بنكه‌ی ده‌نگدان وبه‌رێوه‌به‌ری وێستگه‌ بۆیان هه‌یه‌ داوا له‌ نوێنه‌ری راگه‌یاندن بكه‌نكه‌ بنكه‌ی ده‌نگدان یا وێستگه‌ به‌جیبهێڵێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی ره‌فتار(قواعد السلوك)ی تایبه‌ت به‌ نوێنه‌رانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی پێشێلكرد.


 

  • created by Avesta Group
  • IHERC © 2015 - All Rights Reserved