هاوڵاتی به‌ڕێز..بۆ دڵنیا بونه‌وه‌ له‌ بونی ناوه‌كه‌ت له‌ تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان،كلیك له‌م لینكه بكه www.tomar2018.com
  To request the international observers form Click Here

فەرمانگەی پارێزگاکان

هەولێر

سلێمانی

دهۆک

هەڵەبجە

چۆن ده‌نگ ده‌ده‌یت

1- ده‌نگده‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ی سه‌لماندنی که‌سایه‌تی تایبه‌ت به‌ خۆی(که‌ وێنه‌ی فۆتۆگرافی له‌ سه‌ره‌) پێشکه‌ش به‌ به‌رپرسی ناساندن ده‌کات، به‌ڵگه‌نامه‌کانیش بریتین له‌ (ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی،کارتی نیشتمانی، پاسپۆرت به‌ مه‌رجێک ماوه‌ی به‌سه‌ر نه‌چوبێت).
2- به‌رپرسی ناساندن ده‌بێت دڵنیا بێت له‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌ی له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ی سه‌لماندنی که‌سایه‌تی هه‌یه‌ وێنه‌ی ئه‌وکه‌سه‌یه‌ که‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی پێشکه‌ش کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ی پێبدات ده‌نگ بدات.
3- به‌رپرسی ناساندن به‌پێی ریز به‌ندی ئه‌بجدی له‌ ناوی ده‌نگده‌ران ده‌گه‌رێت له‌ ناو تۆماری ده‌نگده‌راندا ده‌بێت ناوه‌که‌ی له‌و تۆماره‌دا هه‌بێت که‌ تایبه‌ته‌ به‌ وێستگه‌که‌ تا ده‌نگده‌ر بتوانێت ده‌نگ بدات.
4- به‌رپرسی ناساندن داوا له‌ ده‌نگده‌ر ده‌کات له‌پێش ناوی خۆی لی تۆماری ده‌نگده‌ران واژوو یا په‌نجه‌ مۆر بکات (ئه‌گه‌‌ر ده‌نگده‌ره‌که‌ نه‌ خوێنده‌وار بوو) ، ئه‌گه‌‌ر ده‌نگده‌ر نه‌یویست واژوو یا په‌نجه‌ مۆر بکات ئه‌وا رێگه‌ی پێنادرێت ده‌نگ بدات.
5- به‌رپرسی ناساندن ده‌نگده‌ر به‌ره‌و دابه‌شکاری کارتی ده‌نگدان ئاراسته‌ ده‌کات .
6- فه‌رمانبه‌رى پێده‌رى کارتی ده‌نگدان کارتیک له‌ ده‌فته‌رى کارتی ده‌نگدان لێده‌کاته‌وه‌ له‌پشتی کارته‌که‌ مۆرێکی کۆمسیۆنی لێده‌دات.
7- دوای وه‌رگرتنی کارتی ده‌نگدان ده‌نگده‌ر ئاراسته‌ ده‌کرێت به‌ره‌و کابینه‌ی ده‌نگدان.
8- پاشان ده‌نگده‌ر یه‌کێک له‌ چوارگۆشه‌ به‌تاڵه‌کان به‌ قه‌ڵه‌می تایبه‌ت به‌ کۆمسیۆن لیست و پاڵیوراو ده‌ستنیشان ده‌کات.
9- ده‌نگده‌ر به‌شێوه‌یه‌کی نهێنی له‌پشتی کابینه‌کانه‌وه‌ ده‌نگى خۆى ده‌دات و کارتی ده‌نگدان ده‌نوشتێنێته‌وه‌ به‌ره‌و لاى سندوقی ده‌نگدان ده‌چێت.
10- پێویسته‌ چاودێری سندوقی ده‌نگدان دڵنیا بێت له‌وه‌ی که‌ ده‌نگده‌ر په‌نجه‌ی شایتمان خستۆته‌ ناو قوتوی مه‌ره‌که‌به‌که‌، هه‌روه‌ها ده‌بێت دڵنیابیت له‌وه‌ی مه‌ره‌که‌به‌که‌ نینۆکی په‌نجه‌ی ده‌نگده‌ری گرتووه‌ به‌ر له‌وه‌ی رێگه‌ی پێبدرێت کارتی ده‌نگدانه‌که‌ی بخاته‌ ناو سندوقه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌، پێویسته‌ چاودێری سندوقی ده‌نگدان دڵنیا بێت له‌وه‌ی ده‌نگده‌ر هه‌وڵ نه‌دات په‌نجه‌ی بسریته‌وه‌ به‌ر له‌وه‌ی مه‌ره‌که‌به‌که‌ وشک بێته‌وه‌.
11- ده‌نگده‌ر وێستگه‌ی ده‌نگدان به‌جێ ده‌هێڵێت.

  • created by Avesta Group
  • IHERC © 2015 - All Rights Reserved