كردنه‌وه‌ی خولێكی تایبه‌ت بهسیستهمهكانی هه‌ڵبژاردن
لەدرێژەی بەردەوامی خوول و چالاكییەكان، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی بەسەرپەرشتی فەرمانگەی پەیوەندی و ڕاگەیاندن خوولی " سیستەمەكانی هه‌ڵبژاردن و یاساكانی هه‌ڵبژاردن لە عێڕاق و كوردستان " بەڕێوەچوو لەلایەن (م.مەریوان عارف/ڕاهێنەری ڕێپێدراوی بریدج)و(م.جبارعزیز/سەرۆكی ڕێكخراوی ماڵی سەركەوتن ) بۆ 28 فه‌رمانبه‌ر كە پێكهاتبون لە ژمارەیەك لە بەرپرسی بەشەكان و فەرمانبەرانی فەرمانگەی پەیوەندی و راگەیاندن، خولەكە ماوەی ٥ ڕۆژی خایاند و تێیدا تیشك خرایە سەر سەرجەم سیستەمەكانی هه‌ڵبژاردن بە شێوەی تیۆری و پاشان ئەنجامدانیان بەشێوەی كردەیی لەلایەن بەشداربوانی خولەكە و چەندین چالاكی نەوعی ئەنجامدران،هه‌روه‌ها یاسای هه‌ڵبژاردن لە هه‌رێمی كوردستان و عێراق خرایەبەرباس بە سەرجەم ههموارەكانیەوە لەگەڵ پرۆژە یاسای پێشنیاركراو بۆ یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراق .
به‌رێز(شۆرش حه‌سه‌ن) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندی و ڕاگه‌یاندن بهماڵپهریكۆمسیۆنی ڕاگه‌یاند خوله‌كه به‌هه‌ماهه‌نگی ڕێخراوی ماڵی سهركهوتنبهڕێوه چوو،تێیدا سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندی و ڕاگه‌یاندن له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌به‌رپرسی به‌شه‌كانی فه‌رمانگه‌كانی تر به‌ژداربوون.
سه‌باره‌ت به‌ناوه‌ڕۆكی خوله‌كه به‌رێز (مه‌ریوان عارف)ڕاهێنه‌ری خوله‌كه بۆ ماڵپه‌ری كۆمسیۆن وتی،به‌گشتی بابه‌ته‌كانی خوله‌كه تایبه‌ت بوو بهسیستهمهكانی هه‌ڵبژاردن،بۆ چوارئاست دابه‌ش كرابوو،ئاستی یه‌كه‌م تایبه‌ت بوو به‌و سیستهمهههڵبژاردنانهی له‌وڵاتانی جیهان كاریان پێده‌كرێت،له‌گه‌ڵ باسكردنی شێوازی گۆڕینی ده‌نگ بۆ كورسی و ،لایه‌نی باش و خراپی هه‌ریه‌ك له‌و سیسته‌مانه،له‌ئاستی دوه‌می خوله‌كه‌دا باس له‌و پێوه‌ره بنه‌ره‌تیانه كرا كهبهكاردێن بۆ دیزاینكردنی سیستمێكی هه‌ڵبژاردنی گونجاو ،ئاستی سێه‌م و چواره‌می خوله‌كه ته‌رخان كرا به‌سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی-عێڕاق و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق،هاوكات شێوازی دابه‌شكردنی كورسیه‌كان له‌پڕۆژه یاساكه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێڕاق،كه‌پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كراوه.
به‌رێز (شۆرش حه‌سه‌ن) به‌رێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندی و ڕاگه‌یاندن وتیشی، له‌پلانی كۆمسیۆندایه خوله‌كان بۆ ئاسته جیاوازه‌كان به‌رده‌وامبن،بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمابه‌رانی تری فه‌رمانگه جیاوازه‌كان سودمه‌ندبن.
جێی ئاماژه‌یه خوله‌كه له‌شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو،ماوه‌ی پێنج ڕۆژ به‌رده‌وام بوو،له‌كۆتایدا بڕوانامه‌ی به‌ژداریكردن به‌سه‌ر به‌ژداربوان دابه‌ش كرا.ی خولێكی تایبه‌ت بهسیستهمهكانی هه‌ڵبژاردن


