کۆمسیۆن خولێکی تایبەت بە سیستەمەکانی هەڵبژاردن دەکاتەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی بەهەماهەنگی پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن خولێکی تایبەت بە سیستەماکانی هەڵبژاردن کردەوە.خولەکە بەناونیشانی (سیستەمەکانی هەڵبژاردن و یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) بەڕێوەچوو، کە لە بەرواری 12/12/2020 دەستیپێکردو ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بوو، تێیدا سەرۆکی بەشەکانی ئۆفیسی نیشتیمانی و ئۆفیسی پارێزگاکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی بەشداربوون.






