فەرمانگەی پارێزگاکان

هەولێر

سلێمانی

دهۆک

هەڵەبجە

وه‌فدێکی یۆنامی سه‌ردانی کۆمسیۆن ده‌کات

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌رواری 27/12/2018 وه‌فدێکی یۆنامی، به‌ سه‌رۆکایه‌تی به‌رێز (ئه‌میر ئاری) به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی هه‌ڵبژاردنی یۆنامی له‌ عێڕاق و، به‌رێز (شه‌بیر ئه‌حمه‌د )به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ڵبژاردنی یۆنامی له‌ هه‌ولێر و ،وه‌فدێکی یاوه‌ری سه‌ردانی ئۆفیسی نیشتیمانی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیان کرد له‌ شاری هه‌ولێر ،وه‌فده‌که‌ له‌ لایه‌ن به‌رێز (هه‌ندرێن محمد)سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران و، به‌رێز(د.رێزان حه‌مه‌ره‌شید)سه‌رۆکی کارگێری هه‌ڵبژاردن و ،ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران پێشوازیان لێکرا.
له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا هه‌ردولا تیشکیان خسته‌ سه‌ر پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی 30/9/2018 ی په‌رله‌مانی کوردستان و باسی کێشه‌و ئاسته‌نگه‌کان کرا ،لای خۆیانه‌وه‌ وه‌فده‌که‌ی یۆنامی ،هیواداربوون ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی له‌و پرۆسه‌یه‌دا هاته‌ به‌رده‌میان، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتو نه‌مێنن ،هه‌ر له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ، وه‌فده‌که‌ی کۆمسیۆن سوپاسی یۆنامیان کرد که‌ له‌ ڕابردو ئێستاشدا ،هاوکاری و ڕاوێژی گرنگیان پێشکه‌شی کۆمسۆن کردووه‌ ،به‌رده‌وام له‌ ڕاوێژدابون و هیواداربوون یۆنامی له‌ داهاتو زیاتر هاوکاریان بکات ،لای خۆیانه‌وه‌ وه‌فده‌که‌ی یۆنامی ئاماده‌ی هه‌مو هاوکاریه‌کی بۆ کۆمسیۆن دوپات کرده‌وه‌.

4731927122018_DSC_6128.JPG

1932927122018_DSC_6133.JPG


  • created by Avesta Group
  • IHERC © 2015 - All Rights Reserved