
خولی هەڵبژاردن بۆ فەرمانبەرانی فەرمانگەکەمان
30/04/2025
خولێکی تاییبەت بە هەڵبژاردن لەژێر ناونیشانی ( ڕۆڵ و گرنگی هاوبەشەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن ) لە فەرمانگەکەمان لە رۆژانی دوو شەممە و سێشەممە ڕێکەوتی ( 21، 2025/4/22 )بۆ ( ٢٥) فەرمانبەر کرایەوە، بابەتەکانی خول لە لایەن بەڕێز (د.ئارام برادۆستی ) بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگە پێشکەشدەکران.بەشداربوانی خول ڕۆڵێکی چاڵاکیان بینی لە خستنەڕووی بۆچونەکانیان و خولەکە گفتوگۆی ئەرێنی زۆر باشی بەخۆیەوە بینی